مێژووی بەشى ئەندازیارى شارستانى

بەشى ئەندازيارى شارستانى، بەفەرمانى زانكۆى ژمارە (٥٠١) له‌ بەروارى (٢٠١٥/١٢/١) کراوەتەوە وەکو یەکەم بەشى ئەندازیارى لەزانکۆى راپەڕین و خرایە سەر سەرۆکایەتى زانکۆ. بەڕێز (د. نجم الدین محمد سعید) ديارى كرا وەک یەکەم سەرۆکى بەش بە فەرمانى زانكۆى (٥٢١) لەبەروارى (٢٠١٥/١٢/٩). لە ئێستادا (٢٠٢٠-٢٠٢١) م. شوانە برایم حسن وەک سەرۆکی بەشی ئەندازیاری دەستبەکاربووە و بەردەوامە لەسەر کارەکەی. ئەو مامؤستا و فەرمانبەرانەی ئێستا لە دەوام دان و ڕاژەیان لە بەشى ئەندازيارى شارستانيە ژمارەیان (١٠) دە مامۆستا و (٣) یاریدەدەری توێژەر و (٤) چوار فەرمانبەرە و (١) فه‌رمانبه‌ر لە مۆڵەتی خوێندندایە.